Kurdish / كـوردی
ئـایـا بـيـر لـه گـه‌ڕانـه‌وه بـۆ ووڵاتـه‌که‌ت ئـه‌کـه‌یته‌وه ؟
فه‌رمانگه‌ی ڕێکخراوی نێوده‌وڵه‌تی بۆکۆچ (IOM) له هێلسنکی پڕۆژه‌یه‌کی گه‌ڕانه‌وه جێبه‌جێ ده‌کات که گه‌شتی ئه‌م که‌سانه
ڕێك ده‌خات، ئه‌وانه‌ی مه‌به‌سـتـیـانه ئاره‌زوومه‌نـدانه بۆ ووڵاتی ڕه‌سـه‌نی خۆیان بگه‌ڕێـنه‌وه . له‌گه‌ڵ ڕێکخسـتنی گه‌شـته‌که‌یان، گـه‌ڕاوه‌کان ئه‌تـوانـن پـێـدانی دراویی وه‌ربـگـرن که به گشتی لـه € ٢٠٠ تـا € ١٥٠٠ یـه بـۆ گـه‌وره‌کان و لـه € ١٠٠ تـا € ١٠٠٠ یـه بۆ منداڵان بۆ پشتگـیـری کردنی دووباره ئاوێـته‌بوونه‌وه‌یان له‌و کۆمه‌ڵگایانه‌ی بۆیان ده‌گه‌ڕێـنه‌وه . هه‌روه‌ها ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه ده‌توانێت ئاستێکی به‌رزتر له پشتیوانی له چوارچێوه‌ی هه‌ندێ خزمه‌تگوزاریی وه‌ک فێرکردن و بارهێنان، ئامراز یان فێرکاریی ته‌کنیکی و شاره‌زایی پێشکه‌ش بکات .
کـێ پـشـتـگـیـری ده‌کرێ بـه‌م بـه‌رنـامـه‌یـه‌ی IOM ؟
ده‌توانی داوای پشتگیری بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه بکه‌یت ئه‌گه‌ر داوای په‌نابه‌ریت له فنله‌ندا کردووه یان ئه‌گه‌ر مۆڵه‌تی نیشته‌جێ بوونی ئێوه بڕوادار نییه و بۆ گه‌ڕانه‌وه پێویستتان به یارمه‌تی مرۆڤدۆستانه هه‌یه. ئه‌گه‌رهێشتا داواکاریی په‌نابه‌ریت بڕیاری له‌سـه‌رنه‌دراوه. ئه‌بێ داواکاریه‌که‌ت بکێشیته‌وه تاوه‌کوپشتگیریی له پڕۆژه‌که وه‌ربگریت. مافی وه‌گرتنی هاوکاریت نییه ئه‌گه‌رهاووڵاتی یه‌کێك له ووڵاته‌کانی یه‌کێتی ئه‌وروپا EU بیت، ئه‌گه‌ر ڕه‌گه‌زنامه‌ی فـنله‌ندیت هه‌بێت .
ئه‌گه‌ر له بارودۆخێکیبێ توانادا بوويت، بۆ نموونه مندالێکی بێ هاوڕێ، بارودۆخی جه‌سته‌یی ئێوه زۆر خراپه، یان یه‌کێکن له لێقه‌وماوانی قاچاق، پێویسته ئه‌م بابه‌تانه له‌سه‌ر فۆرمی داواکاریی دیاری بکه‌ن. ئه‌م زانیاریانه بۆ به‌رنامه‌داڕشتنی ئاماده‌کاریی سه‌فه‌ر و سه‌رله‌نوێ نیشته‌جێ بوونه‌وه پێویستن .
چـۆن داوای ده‌كـه‌ی ؟
ده‌بێ فۆڕمی داواکاری IOM بۆگه‌ڕانه‌وه‌ی پـشتگـیری کراو پڕبکه‌یته‌وه له‌گه‌ڵ فـۆڕمی داواکاری MOI بۆ هاوکاری دووباره ئاوێـتـه‌بوونه‌وه له کۆمه‌ڵگا. له فۆڕمی داواکردنی هاوکاری دووباره ئاوێـتـه‌بوونه‌وه‌دا ئه‌بێ نـیـشانی بـده‌یـت که مه‌به‌ستـتـه چۆن پشتگیری دووباره ئاوێته‌بوونه‌وه به‌کاربهێنی دوای گه‌ڕانه‌وه‌ت. هه‌مووداواکاری یه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی تایـبه‌تی له لایه‌ن IOM وه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ دا ده‌کرێت. هه‌ر یه‌که له باروودۆخی یاسایی تۆ و ئه‌و داواکاری یه‌ی پـێـشکه‌شت کردووه ڕه‌چاوده‌کرێن.فـۆڕمه‌کانی داواکاری له‌م شـوێـنانـه ده‌ست ده‌که‌وێ :
• فه‌رمانبه‌ری چاودێری کۆمه‌ڵایه‌تـیـت له شاره‌وانی یان له بنکه‌ی پـێـشوازی دا.
• بـنکه‌ی پۆلـیـسی ناوخـۆیی .
• فـه‌رمانگه‌ی IOM له هـێلسنکی ( زانیاری په‌یوه‌ندی کردن له خواره‌وه‌یه ) .
فـۆڕمه پڕکراوه‌کان و واژوو کراوه‌کان بۆ IOM ی هـێـلسـنکی ده‌گه‌ڕێـنـدرێـنه‌وه که له‌وێ مامه‌ڵه‌یان لـه‌گه‌ڵ دا ده‌کرێت و پـێـت ڕاده‌گه‌یه‌نێ که چه‌ند مافی هـاوکاریت هـه‌یه . ئه‌گه‌ر داوکاری یه‌که‌ت په‌سـنـد کرا. IOM ی هـێـلـسـنکی ده‌سـت به رێکخـسـتـنی کاروباری سه‌فه‌ره‌که ده‌کات به ڕاوێژکردن له گه‌ڵ تۆ .
لـێکـۆڵـیـنـه‌وه‌ی IOM ده‌ربـاره‌ی سـه‌رچـاوه‌کانـی زانیاریی
هه‌روه‌ها له‌م پڕۆژه‌یه‌دا IOM له رێگای پرسیارنامه‌یه‌کی جیاوازه‌وه هه‌وڵ ئه‌دات که‌زانیاری له‌سه‌رئه‌و سه‌رچاوه زانیاری یانه کۆبکاته‌وه که له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ی ڕه‌نگه بگه‌ڕێنه‌وه به‌کارهـێنراوه، بۆنموونه ئایا ئه‌توانی تۆڕی ئینته‌رنێت به‌کاربهێنی؟ وه چ ڕۆژنامه‌یه‌ك ئه‌خوێـنـیتـه‌وه ؟ ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه ئه‌گه‌یـه‌نێ که‌نوێنه‌رێك له IOM وه له‌وانه‌یه سه‌ردانی بـنکه‌ی پـێـشـوازیه‌که‌ت بکات تاوه‌کو هـه‌نـدێـك پرسیارت لێ بکات ده‌رباره‌ی چ جۆره سه‌رچاوه‌یه‌کی ڕاگه‌یاندنت به‌کارهێناوه له‌وکاته‌ی که‌له فـنله‌ندا بوویت. ئه‌م زانیاریانه له‌لایه‌ن IOM وه ته‌نها بۆپه‌ره‌پێدانی خزمه‌تگوزاری یه‌کانی بۆ به‌ئاره‌زوومه‌ند گه‌ڕاوه‌کان به‌کاردێت. نه‌وه‌ك بۆ مه‌به‌ستی تر که په‌یوه‌ندی به داواکردنی نیشته‌جێبوون له فنله‌نداوه هه‌بێت. هه‌موو زانیاریه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی باوه‌ڕپێکراو کۆده‌کرێنه‌وه و ئێوه ده‌توانن پرسیارنامه به سێوه‌ی بێ ناو پڕ بکه‌نه‌وه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ناته‌وێ وه‌ڵامی هیچ پرسیارێك بده‌یـته‌وه ده‌رباره‌ی سه‌رچاوه‌کانی زانیاریی، تۆ ئازادیت بڵـێـیت نه‌خـێر .
دارایی پڕۆژه‌ی IOM له‌لایه‌ن سندووقی یه‌کێتی ئه‌وروپا EU بۆگه‌ڕانه‌وه‌وفه‌رمانگه‌ی کۆچبه‌ری فنله‌ندی(Migri)دابین کراوه.
CONTACT INFORMATION